|
startsoft startsoft |
موضوعات
آمار بازدید : نفر
افراد آنلاین : نفر
نووکته‌یه‌کی خۆش ... ( هه‌مه‌ره‌نگ )
سواڵکه‌رێک ئه‌چێته به‌رده‌می پیاوێک و داوای پاره‌ی لێ ئه‌کات ، پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ :
کاکه گیان ئه‌م جاده‌یه بگره‌و بڕۆ تا ئه‌گه‌یته سه‌ری ئه‌وسه‌ر ، ئه‌گه‌یته سێ فه‌رع
یه‌که‌م نا دوه‌م نا سێهه‌م فه‌رع بگره‌و بڕؤ تا ئه‌گه‌یته سێ کۆشکی گه‌وره ، یه‌که‌م نا
دوه‌م نا سێهه‌م کۆشک ، به‌رمبه‌ری سێ کۆڵان هه‌یه ، یه‌که‌م نا دووه‌م نا له سێهه‌م کۆڵان
بچۆره ژووره‌وه ، بڕۆ ته ئه‌گه‌یته ئه‌وسه‌ر ، سێ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی لێیه ، یه‌که‌م نا دووه‌م نا
سێهه‌م مزگه‌وت ، سێ ده‌رگای هه‌یه ، یه‌که‌م نا دووه‌م نا له سێهه‌م ده‌رگا بچۆره ژووره‌وه
ئه‌گه‌یته سێ ژوور ، یه‌که‌م نا دووه‌م نا سێهه‌م ژوور ، سێ کلیلی پیا هه‌ڵواسراوه ، یه‌کم نا
دووه‌م نا به سێیه‌م کلیل ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه و بچۆره ژووره‌وه ، له به‌رامبه‌رت سێ تاقی گه‌وره‌یه
یه‌که‌م نا دووم نا له سێیه‌م تاقا سێ کتێبی لێیه ، یه‌که‌م نا دووه‌م نا سێهه‌م کتێب قورئانه ، بیکه‌ره‌وه
یه‌که‌م لاپه‌ڕه نا دووه‌م نا سێیه‌م لاپه‌ڕه بکه‌ره‌وه ، یه‌که‌م خه‌ت نا دووه‌م خه‌ت نا بچۆره سێهه‌م خه‌ت
یه‌که‌م وشه نا دووه‌م نا سێهه‌م وشه جوان ته‌ماشاکه نووسراوه ( الله ) ، به‌وه ( الله ) یه
یه‌ک دینارت نایه‌مێ چونکه ئه‌مڕۆ ئه‌مه سێهه‌م جاره یه‌خه‌م ئه‌گریت .
نوشته شده توسط startsoft در 2008/7/25
لینك مطلب
مطالب پیشین
![]()
