|
startsoft startsoft |
موضوعات
آمار بازدید : نفر
افراد آنلاین : نفر
نازدار: لهرێگهیهكهم ئه‌لبومی گۆرانییم په‌یامێكی تازه‌ی پێشكه‌شی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م ( هونه‌ری )
نازدار: لهرێگهیهكهم ئه‌لبومی گۆرانییم په‌یامێكی تازه‌ی پێشكه‌شی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م
PNA- نازدار له‌لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "ده‌مه‌وێ له‌رێگه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانییم په‌یامێكی تازه پێشكه‌شی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، هه‌روه‌ها وه‌ك ئافره‌تێكی گۆرانیبێژ ئافره‌تانه گۆرانی بڵێم".
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر نازدار خانمه هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان، ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی گوتی "هه‌رچه‌نده پێشتر گۆرانییم به‌شێوه‌ی تاك تاكه تۆماركردووه و كاری كلیپم بۆ ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه سه‌قاڵی تۆماركردنی ئه‌لبومێكی گۆرانییم، كه خۆی له (12) تراكی گۆرانی گرتووه، ئێستا ئه‌لبومه‌كه‌م ئاماده‌یه‌و له‌م رۆژانه له‌رێگه‌ی كۆمپانیای چوارچرا بڵاوده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا گوتیشی "كاری ئاماده‌سازی ئه‌م سیدیه‌م باوكم (وه‌لیێ بۆتانی) هاوكاری و پاڵپشتی زۆری لێكردم، كه شه‌ش هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كانی ئه‌و سیدیه له‌لایه‌ن ئه‌و بۆ ئاماده‌كراوه، شه‌ش گۆرانی فۆلكلۆری جه‌زیری بۆتانم گوتۆته‌وه له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری سۆرانی".
نازدار ده‌رباره‌ی په‌یامی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی گوتی "ده‌مه‌وێ له‌رێگه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانییم په‌یامێكی تازه پێشكه‌شی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، هه‌روه‌ها ده‌نگێكی ئافره‌تانه‌م ببێت، بتوانم ئافره‌تانه گۆرانی بڵێم و په‌یامێكی جوان پێشكه‌ش بكه‌م له‌رێگه‌ی گۆرانییه‌كانم هه‌وڵده‌ده‌م ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م باس بكه‌م".
نازداری خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆراتنیبێژ له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا گوتی "سوپاسی هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزی ده‌كه‌م، كه ئه‌ركی ئهرجۆمێنتی گۆرانییه‌كانی ئهلبومهكهمی ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمپانیای چوار چرا و خودی عیرفان زه‌نگه‌نه ده‌كه‌م هاوكاری زۆری كردووم تا ئه‌لبومه‌كه‌م هاته‌بوون و ئێستاكه‌ش ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
نوشته شده توسط startsoft در 2008/7/22
لینك مطلب
مطالب پیشین
![]()
